عیراقی

ناوی كاندیده‌ په‌سندكراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی كاندیده‌ په‌سندكراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکرێت. 

ئه‌میندارێتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیستی ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناویان بۆ كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار په‌سندكراوه‌ و رایگه‌یاند، له‌ كۆی 45 كاندید، 5 یان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، هه‌ریه‌ك له‌و پێنج كاندیده‌ی ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، یه‌كێكیان رێكاره‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری ده‌یگرته‌وه‌ و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان به‌ هۆی بڕوانامه‌یانه‌وه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، 40 كاندید كێبڕكێ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ ناوه‌كانیانه‌:

1. بەرهەم ئەحمەد ساڵح
2. رێبەر ئەحمەد خالد
3. رزگار محەممەد ئەمین حەمە سەعید
4. رێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح
5. خالد سددیق عەزیز
6. فەیسەڵ محسن عەبود
7. شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا
8. حسێن ئەحمەد هاشم
9. ئەحمەد موح عیمران
10. ئەحمەد یەحیا جاسم
11. سەباح ساڵح سعید
12. کازم خدیر عەباس
13. لوئەی عبدالساحب عەبدولوەهاب
14. حەمزە بەریسم سەجیل
15. حوسێن موحسن عەلوان
16. عەبدولەتیف محەممەد جەمال
17. عومەر سادق مستەفا
18. سائیر غانم محەممەد عەلی
19. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین
20. خەدیجە خدایخش ئەسەد
21. جەبار حەسەن جاسم
22. هادی عەبدولموحسین جاسم
23. رەعد خدیر دفاک سایل
24. ئومێد عەبدولسەلام قادر
25. حەیدەر رەشید عەبدولڕەزاق
26. کەمال عەزیز محەممەد رەحیم
27. جەمال کەبسوون حەمید
28. ئەحمەد خەلیل خدر
29. زافر عەبدولئەمیر جەبار
30. ئەحمەد خەلیل خدیر
31. محەممەد عوبێد جەدوع
32. عەلی عەبد حمد داود
33. عومەر ئەحمەد کەریم
34. فائیزە جەبار محەممەد
35. سەعد جەمیل ناسر
36. عەلی عەباس رەسەن
37. تەها حەمە رەشید عبدولڕەحمان
38. فەتیحە فەتحوڵڵا حەسەن
39. خالد مستەفا حوسێن
40. عەبدولعەزیز ئەحمەد محەممەد
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان