کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە ئەنجام دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە یادی 34 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای ‌‌هەڵەبجە تاوتوێ بکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە دەکرێن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان