عیراقی
کازمی: رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواوبکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ساڵ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ھەوڵی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدەن.
لە ساڵ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ھەوڵی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 مستەفا کازمی لە 34 ھەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ھەڵەبجەی شەھیدی دەستی ستەمکاری، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان بۆ بەھاکانی دادگەری، ھەڵەبجە ھێمای برایەتیی عیراقییەکان و یەکێتی ریزەکانمانە".
سەرۆک وەزیرانی عیراق دەشڵێت "ھەڵەبجە شایستەی تەواوکردنی رێکارەکانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەک رێزلێنانێک لە قوربانییەکانی و دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەوڵ بۆ ئەو ھەنگاوە دەنێن".
34 ساڵ لەمەوبەر، لە کۆتاییەکانی جەنگی عیراق- ئێران و لە هێرشێکی کیماییدا، جا بیانووەکەی هەرچییەک بووبێت، سەروو 5 هەزار کەسی مەدەنی کرانە قوربانی و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندارکران.
ر. ئ.
34 ساڵ لەمەوبەر، لە کۆتاییەکانی جەنگی عیراق- ئێران و لە هێرشێکی کیماییدا، جا بیانووەکەی هەرچییەک بووبێت، سەروو 5 هەزار کەسی مەدەنی کرانە قوربانی و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندارکران.
ر. ئ.