عیراقی

هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح هۆشداری دەدات لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە ئەگەری پێکنەهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد کەنانی، ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند "پێدەچێت دادگەی فیدڕاڵی بڕیار بدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەر بێتو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دیاری نەکرێت، وتیشی، نەبوونی رێککەوتن لەنێوان لایەنەکان دەبێتە ھۆی بەردەوامی قەیرانە سیاسییەکان".

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەن سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەوا کۆبوونەوەکە بەرێوەناچێت، لەو حاڵەتەشدا دادگەی فیدراڵی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات و سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە دەبێتەوە".

لای خۆشییەوە عەباس زاملی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوینەرانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمای ناکات، ئەگەر بێتو لەگەڵ سێ ھاوپەیمانەکەدا رێک نەکەوێت. 

ر.ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان