عیراقی

پێدانی پێشینەی 150 ملیۆن دیناری دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی پێشینەی 150 ملیۆن دیناری دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەینی عیراقی ئاشکرایکرد دەستدەکات بە پێدانی پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردن و کڕینی خانوو بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەینی عیراقی رایگەیاند، دەستدەکرێت بە پێدانی  پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردن و کڕینی خانوو بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان بە سوودی بانگی 4%، ماوەی دانەوەی قەرزەکەش 10 ساڵ دیاریکراوە.

بانکی رافیدەین  داوا لە ھاوڵاتییان دەکات کە سەردانی لقەکانی بانکی رافیدەین بکەن لە پارێزگاکانیان بەمەبەستی وەرگرتنی رێنمایی لە سوودمەندبوون لەو قەرزانەی بانکە کە دەیدات.

ئەو مەرجەشی دیاریکراوە بۆ پێدانی ئەو پێشینەیە ئەوەیە، پێویستە کەسی داواکار فەرمانبەری ھەمیشەیی دەوڵەت  بێت و مووچەی مانگانەی بە شێوەی ماستەر کارت لە بانکەکەیان وەربگریت، بۆ ھاوڵاتییانیش پێوسیتی بە کەفیلێکە کە فەرمانبەری دەوڵەت بێت و مووچە لە بانکی رافیدەین وەربگرێت ھاوکات پێویستی بە دانانی تاپۆی خانوو هەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان