عیراقی

سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر لەسەر کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق رێککەوتوون، جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دەڵێت "ناوی كاندیده‌كه‌ش له‌ رۆژانی داهاتوودا ئاشكراده‌كه‌ن".

لە راگەیەندراوێکدا ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی، جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژەی بەوەکردووە " كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دردا کردووە و گفتوگۆکان ئەنجامی باشی هەبووە، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ و جددی له‌ نێوان ئەوان و سه‌درییه‌كاندا هه‌یه‌ له‌ پێناو ده‌ستنیشانكردنی ناوێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق".

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکرد "له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق رێككه‌وتوون و ناوی كاندیده‌كه‌شیان له‌ رۆژانی داهاتوودا ئاشكراده‌كه‌ن".

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا، جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیارکرد.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان