کوردستانی

دژەتیرۆر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمساڵی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمساڵی ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

دەزگای دژەتیرۆری عیراق  ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سێ پارێزگادا ئاشكراكرد، لە ئەمساڵدا دەزگای دژەتیرۆر 78 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە.

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە "هەوڵ و کاری هەواڵگری بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی تیرۆریستان کە ئەمساڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی چالاک لە گەڕان و بەدواداچوونی پاشماوەکانی تیرۆریستان بە تایبەتی لە ناوچەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەمساڵ دەزگای دژەتیرۆر 78 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، بەهۆیەوە پێنج تیرۆریست کوژراون و 49 کەسیش دەستگیركراون کە سەرکردەی داعشی تێدایە".

راشیگەیاند "هەماهەنگییەکی زۆر  لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی کە  ناسنامەی خۆیان شاردووەتەوە و ناوی خۆیان گۆڕیوە، هەماهەنگیش هەیە بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنیان بە دادگە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان