عیراقی

25 ملیۆن دینار وەک قەرز بەم توێژە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


25 ملیۆن دینار وەک قەرز بەم توێژە دەدرێت
مەودا میدیا-

25 ملیۆن دینار وەک پێشەکی لەلایەن بانکی رافیدەینەوە دەدرێتە سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عیراق، بانکەکە دەشڵێت "رێوشوێنی پێویستمان بۆ ئەو مەبەستە گرتووەتەبەر".

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئاداری 2022 بانکی رافیدەینی عیراق  ئاماژەی بەوەکردووە "ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌گه‌ڵ دادوه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كێك له‌ لقه‌كانی بانكی رافده‌ین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی قه‌رزەکە".

سەبارەت شێوازی دانەوەی پێشینەکە روونیکردووەتەوە "کە دەتوانن پێشینەکە به‌ قیستی درێژخایه‌ن بده‌نه‌وه‌، بڕی قه‌رزه‌كه‌ش له‌ 5 تا 25 ملیۆن دینارە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی هه‌موو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له‌ پارێزگاكانەوە ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌ست گیراوەتەبەر".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان