عیراقی

مەرجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

لەسەر پرسی کاندیدکرنی جەعفەر سەدر ئامۆزای موقتەدا سەدر ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان لاری نییە لەسەر کاندیدکردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەمەرجی ئەوەی فراکسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن و ئەو فراکسیۆنەش رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مەحمود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دۆخی سیاسی عیراق پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر و پێکهێنانی یەک فراکسیۆنی پەرلەمانی، کە ئەوەش شتێکی چاوەڕوانکراوە لە دوای پەیوەندییەکەی موقتەدا سەدر و نوری مالیکییەوە.

ئاشکراشیکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لاری نییە لەسەر  کاندیدکردنی جەعفەر سەدر لەلایەن رەوتی سەدرەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام مەرجی ئەوەیە هەردوو لایەن لە پەرلەمانی عیراق ببن بە یەک فراکسیۆنی پەرلەمانی و حکومەت پێکبهێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانییەکەیان رەتیدەکاتەوە جەعفەر سەدر لەلایەن هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر، پارتی و سوننەکان) تێپەڕێندرێت، بەڵکو پێویستە لەناو شیعەکاندا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە بەوپێیەی ئەو پۆستە پشکی شیعەکانە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان