عیراقی

مالیکی بۆ باڵیۆزی تورکیا: دەستوەردان راگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مالیکی بۆ باڵیۆزی تورکیا: دەستوەردان راگرن
مەودا میدیا-

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا راگەیاند، عیراق دەستوردانەکان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە، داوای لە تورکیاش کرد، رۆڵی نەبێت لەو پرۆژانەی دەبنە ھۆی بەرپابوونی قەیران و پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکاتە ئامانج.

لە راگەیەندراوێکدا کە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە هاتووە "نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا، گونای باڵیۆزی تورکیا لە عیراق، گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵاتدا".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە مالیکی جەختیکردووەتەوە، لە بنیاتنانی پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ تورکیا و گەشەپێدانی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی عیراق دەبێت، هاوکات مالیکی داوای لە باڵیۆزی  تورکیا کردووە، نابێت ئەنقەرە رۆڵی ھەبێت لە ھیچ پرۆژەیەکدا، کە ببێتە ھۆی بەرپابوونی قەیران لە عیراق، نابێت پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکاتە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عیراقدا بە تەوافوق دەستپێبکات و دەستوەردانە دەرەکییەکان بوەستێندرێت، کە بە ئاراستەی سەرخستنی لایەکە بەسەر لایەکی دیکەدا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان