عیراقی

"رەنگە کازمی ویلایەتی دووەم وەربگرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"رەنگە کازمی ویلایەتی دووەم وەربگرێتەوە"
مەودا میدیا-

 ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەپشتگیری ھەندێک لەلایەنە سیاسییەکان و دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان نوری مالیکی و موقتەدا سەدر، ھیواکانی کازمی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەەم نوێ بووەتەوە.

لە لێدوانێکدا عەلی تورکی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان رەوتی سەدر و مستەفا کازمیدا ھەیە بۆئەوەی جارێکی دیکە کازمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی سەدر بەپێکھێنانی حکومەت رازی نابێت بە بێ ئەو مەرجانەی خۆی دیاریکردوە. 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی وتووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا چانسی کازمییان تاوتوێ کردووە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئەم وتانەی عەلی تورکی لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وتارێکی پێشکەشکرد، زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیی پێیانوابوو، وتاری ماڵئاوایی کازمییە لە پۆستەکەی.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان