عیراقی

ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق مەرجێک بۆ موقتەدا سەدر دادەنێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق مەرجێک بۆ موقتەدا سەدر دادەنێن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت چەند مەرجێكیان هەیە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

حسێن عەرەب، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربەخۆ بڕیارە پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان لەنێوان خۆیاندا كۆبوونەوەیەك بكەن، بە مەبەستی تاوتێكردنی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ".

هەروەها عەدنان جابری، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتوە "مەرجی ئێمە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، ئەوەیە كە بەربژێری سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەلایەن ئەوانەوە دیاری بكرێت".

بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کۆبێتەوە، هەروەها موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەندامە سەربەخۆكان كرد لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان