عیراقی
زیاتر لە 600 هەزار كرێكار بۆی هاوردەکردنی مریشکەوە بێكاربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌هۆی هاورده‌كردنی مریشكەوە له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س له عیراق بێكاربوون، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هۆشداری دەدات كە مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش دروستبووه.
بەپێی هەواڵێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی عه‌باس محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە "زیاتر له 700 هه‌زار كرێكار له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌ن، له‌ئێستادا ته‌نها نزیكه‌ی هه‌زار كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له كاردان، چونكه به‌شێك له هاوڵاتییان مریشكی هاورده به‌كارده‌هێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س بێكاربوون".
ئاماژەی بەوەکردووە "عیراق زیاده‌ی له‌به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه، له‌كاتێكدا ئێستا له‌وڵاتانی دراوسێ نرخی هێلكه به‌رزبووه‌ته‌وه و گرانتریشه له نرخه‌كه‌ی عیراق".
س،ر
س،ر