عیراقی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2022ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی عیراق دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022 وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2022ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگەی ژمێریاری سەربە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابینکردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای تەواوبوونی رێکارەکان راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، هەروەها داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکان دەکرێت، سەردانی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دانراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی پێدان و وەرگرتنی پارەکانیان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان