عیراقی
هۆشدارییەک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایدەگەیەنێت لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، ئاماژە بەوەدەکات راستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی هەیە.
جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاوەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، لە عیراقیش بەکارهێنان و ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک گرنگیی تایبەتی هەیە، لە مانگی رابردوودا سەردانی زۆنگاوەکانی باشووری وڵاتمان کرد بینیمان رووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر سەخت بوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە "کەمی باران بارین و کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ کاریگەریان کردووەتە سەر وڵات جگە لە گۆڕانکاری کەشوهەوا، کەمبوونەوەی چالاکانەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە مەترسییەکی جدی دیکە دروستدەکات".
هۆشداری دا وتی "راستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی و ململانێ، هەروەها کاریگەریی جدی هەیە لەسەر سەقامگیری و خۆشگوزەرانی درێژخایەنی عیراق".
س،ر