عیراقی

دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تادێت گەرمتردەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تادێت گەرمتردەبێت
مەودا میدیا-

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عیراق رایگەیاند، جەگە لە پەرلەمان هیچ دامەزراوەیەکی دیکە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە و ئەو کارەش بە دوو رێگە دەبێت. 
  
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "میکانیزمى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بەندە بە مادەى 64 ى دەستوورەوە کە تێیدا جەختکراوەتەوە پەرلەمان بەزۆرینەى رەها دەتوانێت خۆى هەڵبوەشێنێتەوە".  
  
باسی لەوەشکردووە "ئەو رێوشوێنە دوو رێگەى هەیە، کە بریتین لەوەى سێیەکى ئەندامانى پەرلەمان داوایەکى لەو شێوەیە بکەن، یاخود سەرۆک وەزیران بەرەزامەندى سەرۆک کۆمار داواى لەو شێوەیە بکات".  
  
ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی دەستوور هیچ دامەزراوەیەکى دیکە لەناویاندا دادگە دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان نییە".  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان