عیراقی
وەزیری کشتوکاڵ بڕی ئەو گەنمە ئاشکرادەکات کە لە کۆگاکاندا ماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد ئەو گەنمەی لە كۆگاكاندا ئەمباركراوە تەنها بەشی سێ مانگ دەكات، ئاماژەی بەوەکرد پلانیان هەیە بەرهەمی ناوخۆ زیادبکەن.
محەمەد مەهدی خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند "ئەو گەنمەی لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا ئەمباركراوە، تەنها بەشی سێ مانگ دەكات، پێشبینیدەكەن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ناوخۆ بگاتە سێ ملیۆن تۆن".
ئاماژەی بەوەکرد "بەوەش 500 هەزار تۆن كەمتربێت بەراورد بە ساڵی رابردوو كە سێ ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهاتبوو، هەروەها پلانمان هەیە لە وەرزی كشتوكاڵی ساڵی داهاتوودا بەرهەمی ناوخۆ زیادبكەین و گەنم بگەیەنن بە رادەی خۆژێنی".

س،ر