عیراقی
پەرلەمانتارێکی عیراق: چانسی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە زیاترە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت وەک ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەین، ئاماژەی بەوەکرد چانسی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە زیاترە.
ئاریان تاوگۆزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رۆژی شەممە 26ی ئاداری 2022 دەکەین کە بڕیارە بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق".
ئاماژەی بەوەکرد "لایەنەکان لە گفتوگۆی بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک، بەڵام بەپێی ئەو زانیاری و ژمارانەی لای ئێمە هەیە چانسی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە زیاترە لە ئەنجام نەدانی".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "لە 2003وە لە مێژووی پەرلەمانی عیراق رووینەداوە کە پەرلەمان لە قۆناغی یەکەمدا واتە ئەو یەک مانگەی کە دیاریکراوە نەتوانێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت، بە بۆچوونی ئێمەش ئەگەر ئەو ماوەیەش تێپەڕێت پەرلەمان بەردەوامی دەبێت تا ئەو کاتەی لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی 26ی ئاداری 2022ی دیاریکردووە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.
س،ر