عیراقی
خەزعەلی: نرخی پۆست هەیە گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عیراقی راگەیاند، بەپێی چەند سەرچاوەیەك، نرخی یەكێك لە پۆستە گرنگەكانی عیراق گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عیراقی رایگەیاندووە "بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك، نرخی یەكێك لە پۆستە گرنگەكانی عێراق گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار"، بەڵام ناوی پۆستەكە و ئەو لایەنەشی ئاشكرا نەكردووە كە سەوداكەی لەسەر ئەو پۆستە كردووە.

هاوکات مەحمود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح ئاشکرایکردووە، كڕین و فرۆشتن بە پۆست و وەزارەتەكانی حكومەتی عیراقەوە لە ئێستاوە دەستیپێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كڕین و فرۆشتنەكە لیژنە پەرلەمانییەكانیشی گرتووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەكی میدیایی و چالاكوانی مەدەنی لە تویتەر لە زاری سیاسییەكانی عیراقەوە بڵاویانكردەوە، لەئێستاوە دەستكراوە بە كڕین و فرۆشتنی پۆستەكانی حكومەتی نوێ، بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە پۆستی وەزارەتی نەوت لە لوتكەی نرخەكاندایە و دوای ئەویش وەزارەتی بازرگانی و بە پلەی سێهەمیش وەزارەتی وەرزش و لاوان دێت.
ر. ئ.
ر. ئ.