عیراقی
ئەم لایەنە کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیان ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "رێبەر ئەحمەد کاندیدی ئێمە بە پۆستی سەرۆک کۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".
حسێن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدی هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانن کە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رەوتی سەدر و سەروەریی سوننەکان پێکهاتووە".
له بهغدای پایتەخت به بهشداری پارتی و كوتلهی سهدر و سیادهی سونەکان (هاوپهیمانیی رزگاریی نیشتمان) راگهیهندرا، هەر ئەمڕۆش کاندیدیان بۆ هەردوو پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
دوای ئهوهی لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق کە بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجامبدرێت سهرۆک كۆمار ههڵبژێردرا، بەپێی دهستوور سهرۆك كۆمار رادهسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت.
ر. ئ.