عیراقی

لەم ناوچانە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت، پێشبینی ئەوە دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزمبوونەوە تۆماربکەن و لە پارێزگانی کەرکوک، سلێمانی، دھۆک و نەینەوا نمەباران ببارێت.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشوھەوای عیراق ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی پلەکانی گەرما بە جیاوازی پێنج پلە دێنە خوارەوەبەراورد بە ئەمڕۆ، لە کاتەکانی شەویشدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و رۆژئاوای عیراق زیاتر دادەبەزێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە پارێزگاکانی کەرکوک، سلێمانی، دھۆک و نەینەوا نمەباران ببارێت و پلەکانی گەرما دابەزین تۆمار بکەن.

باسی لەوەشکردووە، بەیانی رۆژی پێنجشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی خۆرئاوای عیراقەوە بە ئاڕاستەی شارەکانی فوڕاتی ناوەڕاست و پارێزگای نەجەف و سەماوە و زیقار و بەسرە دەستپێبکات، بەو ھۆیەشەوە ئاستی بینین دادەبەزێت، بۆیە دەبێت شۆفێران لەرێگەکانی دەرەوەی شارەکان بە ھۆشیارییەوە شۆفێری بکەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان