عیراقی
چوارچێوەى هەماهەنگی: رۆژی شەممە نیسابی یاسایی تەواونابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان دەڵێت "رێژەى یاسایی بۆ کۆبوونەوەى رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار تەواو نابێت".

لە بەیاننامەیەکدا چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لەڕێگەى دوو بڕیارەوە هەڵوێستى خۆى راگەیاند:
یەکەم: کۆبوونەوەى شەممە رێژەى یاسایی تەواو نابێت بۆ ئەنجامدانى.
دووەم: گفتوگۆکان بەردەوام دەبن لەگەڵ هێزەکانى دیکە بۆ یەکخستنى هەڵوێستەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار ئەنجامبدرێت، هاوپەیمانیی سەدر، پارتی و سوننەكان هەوڵی تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە دەدەن بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان.
ر. ئ.