عیراقی

سەبەتە خۆراکی دووەمی تایبەت بە رەمەزان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبەتە خۆراکی دووەمی تایبەت بە رەمەزان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی دووەمی تایەبەت بە رەمەزان راگەیەندرا، وەزیری بازرگانیی عیراق دەڵێت "لە رۆژی ئەکشەممەی داهاتووەوە بەشە خۆراک بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت".
  
لە راگەیەندراوێکدا عەلا جبورى، وەزیری بازرگانیی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "لە رۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە بەشە خۆراک بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت بۆ ئەوەى بیدەنە هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا".  
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەبەتەى خۆراکى سەرکەوتنى گەورەى بەدەستهێناوە لە چوارچێوەى پرۆژەى نیشتیمانى بۆ دابینکردنى خۆراک و هاوکاریکردنى هاوڵاتییان".
  
سەبەتەى خۆراکى بۆ هەر کەسێک پێکهاتووە لە (سێ کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ فاسۆلیا، لیترێک زەیت، 400 گرام دۆشاو). 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان