عیراقی

حکومەت 100 هەزار دینار وەک پاداشت بەم توێژە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت 100 هەزار دینار وەک پاداشت بەم توێژە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کاری عیراق بڕیاریداوە بڕی 100 هەزار دینار وەک پاداشت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەمەش لە بەرانبەر خراپی گوزەرانی ژیانی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەیە.

ئه‌حمه‌د هادی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری خاوەن پێداوێستییە تایبەتەکانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە "ئاگاداری وه‌زاره‌تی داراییمان كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌رخانكردنی بڕی پاره‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ كۆی گشتی پاره‌كه‌ 18 ملیارو 500 ملیۆن دیناره‌ کە هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بڕی 100 هەزار دیناری وەک پاداشت پێبدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بڕیارە  له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقە بۆ دابینكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ سندوقی چاودێری خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانە، بۆ ئەم مەبەستەش نووسراوی فەرمی بۆ بانکەکان دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب