عیراقی
چەندین پەرلەمانتاری دیکە بایکۆتی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عیراق دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەر کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوام بن لەو کەموکوڕییەی کە ئێستا هەیانە ئەوا بایکۆتی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە "ئەگەر کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوام بن لەو کەموکوڕییەی کە ئێستا هەیانە ئێمە کۆمەڵێک نوێنەری سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەڵێنمان بە گەل و جەماوەرەکەمان داوە هەرچی لەدەستمان بێت بیکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانیان لەماوەی ئەو چوار ساڵەی کە هەمانە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی 26ی ئاداری 2022ی دیاریکردووە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.
س،ر