عیراقی
سەدر بۆ سەربەخۆکان: ئەگەر ئەم کارە نەکەن کۆتایی پەرلەمانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر روو لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات و دەڵێت "رۆژی شەممە چاوەڕێی هەوڵوێستێکی شەرفەمەندانەتان لێ دەکەین، ئەگەرنا کۆتایی پەرلەمانە".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاداری 2022 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند "شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانین و ئۆپۆزیسیۆنى نیشتیمانين کە هەڵوێستێکى شەرەفمەندانەیان هەبێت لەپێناو گەلەکەیان کە بە ئەوپەڕى ئارامگرتنەوە چاوەڕێى پێکهێنانى حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازیخواز دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "نەنگییەکی گەورەیە عیراق و گەلەکەى بەبێ حکومەت بەجێبهێڵدرێت، ئەگەر کەسێک سەربەخۆبێت، دەستناخاتە ناو دەستى گەندەڵکاران، نەنگییە سەربەخۆ نیشتیمانەکەى بەبێ حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازخواز بەجێبهێڵێت، نەنگییە حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى و حکومەتى پشکپشکێنە لە تاى یەک تەرازوودا دابندرێن".
هەر لە تویتەکەیدا موقتەدا سەدر داوا دەکات لایەندار و ئۆپۆزیسیۆنەکان دەستبخەنە ناو دەستى یەکدى بۆ بونیاتنانى حکومەتێکى سەربەخۆى ئازادى خاوەن سەروەریى و شکۆ، بەبێ داگیرکاريی و تیرۆر.

دەشڵێت "هەر پەرلەمانتارێک ئامادەى کۆبوونەوەکەى پەرلەمان بوو تەنانەت ئەگەر دەنگیش نەدات بە رەوایی و راستگۆیانە سەربەخۆیە و ئەوەى هیچیانى نەکرد سەربەخۆ نییە ئەگەرنا ئەوە کۆتایی پەرلەمانە".
بڕیارە رۆژی شەممە 26ى ئادارى 2022، پەرلەمانى عیراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، کە 41 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
ر. ئ.