عیراقی

لە بەغدا چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغدا چی روودەدات؟
مەودا میدیا-

بڕیارە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا چەند کوتلە و لایەنێک خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن یان نا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی لایەنەکان تا ئەم ساتە وابڕیارە، هەریەک لە کوتلەی سەدرییەکان 73 كورسی، هاوپەیمانیی سیادە 62 كورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 31 كورسی، هاوپەیمانی شەعبیە پێنج كورسی و کوتلەی تورکمانی یەک كورسی بەشداربن لە کۆبوونەوەکە کە کۆی ژمارەی کورسییەکانیان دەکاتە 172 کورسی، بۆ نیسابی یاسای 48 کورسییان ماوە. 

لەبەرانبەردا ئەو لایەنانەی کە بڕیاریانداوە بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەن بریتین: لە هەریەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی 84 کورسی، یەکێتی 18 کورسی، عەزم- سوننە 13کورسی، عیراق ئەلمستقل پێنج کورسی، بابلیون پێنج کورسی، سەربەخۆکان هەشت کورسی، ئیشراقەت کانوون 10کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی چوار کورسی و کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی کە دەکاتە 148 کورسی و زیاترە لە سێیەکی پەکخەر.

هەرچەندە تا دوا ساتەکان ئەگەری گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسییەکانی هەردوو بەرەکەدا هەیە، بەڵام لە ئەگەری یەکلا نەبوونەوەی پرۆسەکە و ئەنجامنەدانی دانیشتنەکە، بە پێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ 29ی مانگ دوادەخرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستە دوو له‌سه‌ر سێی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە بکەن کە لەکۆی 329 کورسی پەرلەمانیی دەکاتە 220 کورسی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان