عیراقی

حەلبوسی بانگهێشتی تاران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی بانگهێشتی تاران دەکرێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، سبەینێ محەمەد حەلبوسی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئێران، چاوی بە سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە دەکەوێت.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی لەسەر بانگهێشتی محەمەد باقر قالیباق، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێرانی بەسەردانێكی فەرمی روو لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە  دەكات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەردانەكەیدا سەرۆكی پەرلەمانی عیراق چاوی بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران و ژمارەیەك لەبەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە دەكەوێت.

هاوکات قالیباف لە بانگهێشتنامەكەیدا بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق  تەئكیدی لەسەر هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی نێوان تاران و بەغدای بەگرنگ و پڕ بایەخ بۆ هەردوولا ناوبردووە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان