عیراقی

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا-

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراق بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا و دوو رۆژ دواتر و له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو 28ی ئاداری 2022 دواخرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 بڕیارە کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بەڕێوەبچێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی کە دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، واتە لە 329 ئەندام پەرلەمان دەبوو 220 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکەبن، بەڵام ئەو نیسابە تەوانەبوو هەربۆیە کۆبوونەوەکە دواخرا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان