عیراقی

نهێنییەکی نوێی هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنییەکی نوێی هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

چاودێرێکی سیاسی پێی وایە کۆبوونەوی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێتە بەرچاوڕوونی بۆ ئەو سێ لایەنەی کە رێککەوتنیان ئەنجام داوە، ئاماژە بەوەدەکات رێککەوتنی سێ قۆڵی دەکەوێتە دووڕیانێکەوە، دەبێت یان فراونتر بکرێت یان هەڵبوەشێتەوە.

پێشڕەو وەیسی، چاودێری سیاسی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە مەودا میدیای وت "بێگومان کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەبێتە بەرچاوڕوونی بۆ ئەو لایەنە سێ قۆڵییە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتی و کاندیدانی دەرچووی خەمس خەنجەر و محەمەود حەلبوسی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەوەیان نیشان دەدات کە لەمەودوا کارەکان بەوشێوەیە نییە کە هەوڵیان بۆ دەدات، بۆیە ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە دانوستانی هاوپەیمانییەکان دروست دەبێت".

وتیشی "زۆری ئەندامانی پەرلەمان کە خۆی لەم سێ فراکسیۆنەدا دەبینێتەوە، بۆیە ئەم رێککەوتنە سێ قۆڵییە دەکەوێتە دووڕیانێکەوە، دەبێت یان فراونتر بکرێت یان هەڵبوەشێتەوە، چونکە لە دواجاردا چەند زۆربن ناتوانن ببنە هۆی تێپەڕاندنی پۆستی سەرۆک کۆمار و وەزیران بەپێی یاسا".

ئەو چاودێرەی سیاسییەش لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقەوە رایگەیاند "ئەگەر تاوەکو 6ی نیسانی 2022 سەرۆک کۆماری نوێ هەڵنەبژێردرێت و متمانەی پێنەدرێت، دەگەیەنە قۆناغی بن بەست کە دووبارە بە رێکاری دەستووری دیاریکراو پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و هەڵدەبژێرێتەوە، بەڵام پێم وانییە بگاتە ئەم قۆناغە و لە رۆژانی داهاتوودا لایەنەکان بڕیاری کۆتایی دەدەن".

راشیگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیمان لە رووکەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارە، بەڵام لە راستیدا ناوەڕۆکەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانە، چونکە هەموو لیستە براوەکان دەیانەوێت لە کابینەی حکومەت بەشداربن، بۆیە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار یەک پاکێجە بە دوو رێککاری جیاواز، چونکە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بەرهەمی رێککەوتنی سەرۆک کۆماری عیراق دەبێت لەنێوان فراکسیۆنەکان".

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە دوخرا بۆ رۆژی چوارشەممە 30 ئاداری 2022. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان