عیراقی
ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە لە دوای ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەکەی گۆڕی و ئەندامانی لیژنەی دارایی هەڵبژارد.
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت مەودا میدیا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە وەریگرتووە، دوای گۆڕینی بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، دوو ئەندامی کورد لە پارتی و نەوەی نوێ ئەندامن تیادا، پێدەچێت هەڵبژاردنی ئەم لیژنەیە بەشێوەیەکی کاتی بێت و لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە ئەندامەکانیدا بکرێت.
ناوی ئەندامەکان، رێبوار ئەوڕەحمان لە نەوەی نوێ، خەلیل غازی لە پارتی، حەسەن کەعبی، فەلاح زێدان، ستار عەتابی، موهەند خەزعەلی، نازم شبلی، فلاح ساری، عەبدولعەباس عەیساوی، محەمەد تەمیم، ئەحمەد مەزهەر، مشعان جبووری.
س،ر