عیراقی
سیاسەتڤانێکی عیراقی نهێنییەکی گەورە ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانیارییەکی گرنگ لەلایەن سیاسەتڤانێکی عیراقییەوە لەسەر گۆڕانکاری لە هەردوو کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیراندا ئاشکرا دەکرێت و دەشڵێت "گۆڕانکارییەکە بەشێوەیەکە رۆژی چوارشەممە بتواندرێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەیس شبر، سیاسەتڤانی عیراقی ئاماژەی بەوەکردووە "گۆڕانکارییەکە بەجۆرێکە کە سەرۆک کۆمار تەوافوقى بێت و سەرۆک وەزیرانیش پسپۆرێکى ئابوورى بێت".
باسی لەوەشکردووە "هەموو شتێک لە عیراق قابیلى گۆڕانە، بەڵام هەڵوێستى ئەوان ئەوەیە مستەفا کازمى بۆ ویلایەتى دووەمى سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرێتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە پەرلەمانى عیراق رۆژى چوارشەممە کۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممە رێژەى یاسایی بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە و هەڵبژاردنى سەرۆک تەواو نەكرا.
ر. ئ.
ر. ئ.