عیراقی
کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی خشەتی کاری پەرلەمانی عیراق کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایەک دەکات.
بەپێی خشەتی کاری پەرلەمانی عیراق کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایەک دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی ژمارە پێنجی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە خولی پێنجەم بکات و بەپێی خشتەی کار، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دەکات.
لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عیراق جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، کە دەکەوێتە رۆژی چوارشەممەی داهاتووە و تێیدا دەنگ لەسەر کاندیدانی سەرۆک کۆمار دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو، پەرلەمانی عیراق کۆبووەوە، بەڵام بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە 28ی ئاداری 2022 دواخرا و رۆژی چوارشەممەش 30ی ئادار 2022 بڕیارە کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.
ر. ئ.
ر. ئ.