عیراقی
بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار فراوانتردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایگەیاند، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هاتوونەتە ریزی بەرەی بایکۆتکردنی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبووەتەوە.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایگەیاند، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هاتوونەتە ریزی بەرەی بایکۆتکردنی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبووەتەوە.
لە لێدوانێکدا عائید هیلالی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە "سەرجەم ئەو هێزانەی لە بەرەی سێیەكی پەكخەردان تاوەكو ئێستا یەکگرتوون و مكوڕن لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆیان".
ئەوەشی ئاشکراکردووە "لە دوای دانیشتنەكەی رۆژی شەممەوە بەرەكەیان فراوانتربووە و ژمارەی ئەندامانی بایكۆت گەیشتووەتە 135 پەرلەمانتار و ژمارەکەش زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتیشیکردووەتەوە، لە دانیشتنەكەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەڵبژاردنی کاندیدەكانی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی نێوان سەدر، بارزانی و حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەبێ رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی، نەك تەنها قورسە، بەڵکو ئەستەمیشە.
ر. ئ.