عیراقی

سبەینێ سەرۆک کۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ سەرۆک کۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بۆ نەنێردراوە، ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی جێگەی نیگەرانییە تاوەکو ئێستا لایەنە کوردییەکان نەیانتوانیوە بە کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەشداربن.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمانی عیراقدا بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان و تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامان نەتوانرا سەرۆک کۆماری عیراق هەڵبژێردرێت، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەینێ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022".

لەبارەی ئەوەی سبەینێ کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت یاخود نا ناوبراو وتی "تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە نەهاتووە بۆمان، بەڵام بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سبەینێ کۆبوونەوە دەبێت، بۆیە هیوادارین ئەو کاتەی کە ماوە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن، چونکە بارودۆخی عیراق ئاڵۆز و هەستیارە و بەرگەی ئەم کەرتبوونە ناگرێت".

وتیشی "ئەوەی جێگەی نیگەرانییە تاوەکو ئێستا لایەنە کوردییەکان نەیانتوانیوە بە کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەشداربن، ئەم هەلەش هەلێکی هەستیارە هیوادارین لەدەستنەدرێت".

سەبارەت بە گۆڕینی ئەو کاندیدانەی لایەنەکان دیاریکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دارا سێکانیانی باسی لەوەکرد "هەر لایەنێک بیەوێت کاندیدەکەی بگۆڕێت دەبێت بەدیلەکەی پاڵێوراوبێت و ناوی لە دادگای فیدراڵی هەبێت و لایەنەکان لەسەری رێکبکەون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی کە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا نەکرا، بەڵام ئەوە دەزانرێت پەیوەندییەکە لەبارەی دەستنیشانکردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان