عیراقی
دەوڵەتی یاسا باس لە نیوە کۆ یەک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکردەیەکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی گەیشتۆتە 140 ئەندام و رەنگە سبەینێ ژمارەیان بگاتە نیوە کۆ یەک.
سەرکردەیەکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی گەیشتۆتە 140 ئەندام و رەنگە سبەینێ ژمارەیان بگاتە نیوە کۆ یەک.
لە لێدوانێکدا ترکی جەدعان, سەرکردە لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێشوەختە یەکلاکراوەتەوە، چونکە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی ناتوانن کاندیدەکەیان بەھۆی سێیەکی گەرەنتیکەر تێبپەڕێنن و دەبێت پێداچوونەوە بە ھەڵوێستیان بکەن.
دەشڵێت "داوا لە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکەین چاویان لە بەژەوەندی نیشتمانی بێت و چەقبەستویی سیاسی چارەسەر بکەن لەڕێی گفتوگۆوە".
دەشڵێت "داوا لە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکەین چاویان لە بەژەوەندی نیشتمانی بێت و چەقبەستویی سیاسی چارەسەر بکەن لەڕێی گفتوگۆوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەھێزە و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی رابردووش بەھێزتری کردن، جەختیشی کردەوە لەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانیان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە 140 ئەندام نزیک بۆتەوە و رەنگە سبەینێ ژمارەیان بگاتە نیوە کۆ یەک، چونکە زۆرێک لە پەرلەمانتاران متمانەیان بە ھەڵوێستی ئەوان ھەیە.
ر. ئ.
ر. ئ.