عیراقی

کاتی دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكرادەکرێت
مەودا میدیا-

ئامادەکارییەکانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق بۆ دابەشکردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان لە پێش جەژنی رەمەزان دەستیان پێکردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاندووە، لەئێستادا وەزارەتەكەیان ئامادەکاریی دەکات تا سێیەم بەشە خۆراکی رەمەزان پێش جەژن دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت".

سەبارەت بە كوالێتی خۆراكەكانیش جەختی كردووەتەوە "ئەو برنجەی كە دابەشیدەکەین باشترین جۆری برنجی تایلەندییە و مادەكانی دیكەش بەهەمانشێوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان