عیراقی

رێگە بە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک دەدەرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگە بە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک دەدەرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بۆ ماوەی 90 رۆژ رێگە بە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک بدرێت، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ.
 
میساق عەبدولحسێن، بریکاری هونەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە  کەناڵی ئیخبارییەی فەرمی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک بدرێت بۆ ماوەی 90 رۆژ بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ".

ئاماژە بەوەکردووە "بەرهەمە هاوردەکراوەکانیش بریترین لە، تەماتە، پەتاتە، باینجان و خەیار، هەروەها رێگە بە هاوردەکردنی مریشکیش دەکرێت لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیی ئاژەڵدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب