عیراقی
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە نەوت لەگەڵ حکومەتی عیراق.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە پرسی نەوت و بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمەوە لەگەڵ حکومەتی عیراق".
ئاماژەی بەوەکردووە "شاندەکە پێکهاتووە لە، خالید شوانی، ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم، عەبدولحەكیم خەسرۆ و لیژنەیەكی تەكنیكی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
س،ر