عیراقی

هۆشدارییه‌كى توند له‌ به‌غداوه‌ بۆ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییه‌كى توند له‌ به‌غداوه‌ بۆ هەرێم
مەودا میدیا-

لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق، هۆشدارییەک دەدرێتە ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کۆمپانیای سۆمۆ لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسەکەدا  دەربارەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عیراق و هەنگاوەكانی حكومەتی ناوەندی لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت "وەزارەتی نەوت هەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی 15ی شوباتی رابردووی دادگەی فیدراڵی كە رایگەیاندبوو، بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بەڕێوەدەبرێن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "وەك دادگەی فیدراڵی بڕیاری داوە یاسای نەوت و غازی هەرێم پووچەڵدەكرێتەوە و سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە هەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندیی حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت كردوونی بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بە پووچەڵ هەژماردەكرێن و هەرێم پابەندكراوە بە رادەستكردنی هەموو بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێم و ناوچەكانی دیکە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتی لێدەرهێناون".

ئاماژەی بەوەش داوە "سۆمۆ لە سەرەتاوە هەڵوێستی فەرمیی خۆی دووپاتكردووەتەوە و هۆشداری داوەتە ئەو کۆمپانیایانەی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكەن و بەبێ رەزامەندیی حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت گرێبەستیان كردووە، گرێبەستەكانیان نادەستووریین چونكە پێچەوانەی دەستووری عیراقن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان