عیراقی

"ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم بكرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم بكرێت"
مەودا میدیا-

وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم دەڵێت "به‌ شاندی هه‌رێممان وت: كه‌ پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كاندا بكرێت و كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی نوێ له‌ هه‌ولێر دروستبكرێت كه‌ سه‌رجه‌م فایلی نه‌وتی هه‌رێم بگرێته‌ ده‌ست".

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وت  له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختمانكردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بكرێت و كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێكبهێندرێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش پابه‌ند ده‌بێت به‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ پێشتر خستویه‌تیه‌ڕوو بۆ به‌ڕێوه‌بردن و گرتنه‌وه‌ده‌ستی نه‌وتی هه‌رێم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ گفتوگۆكه‌ماندا چه‌ند بابه‌تێكی  گرنگمان باس كرد، هه‌ژمارێكی بانكی له‌ بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بكرێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ گه‌نده‌ڵی داهاته‌كه‌ بزانرێت و خه‌رجبكرێت، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانیش له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروستییه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ به‌نیازین دروستیبكه‌ین ده‌گوازرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها لایه‌نی دووه‌می گرێبه‌سته‌كانیش له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق".

وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌ "شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ و بۆچونی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گفتوگۆبكه‌ینگ".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان