عیراقی

پەرلەمان پرۆژه ‌یاسای‌ پشتیوانی‌ ئاسایشی‌ خۆراك پەسەنددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمان پرۆژه ‌یاسای‌ پشتیوانی‌ ئاسایشی‌ خۆراك پەسەنددەکات
مەودا میدیا-

پەرلەمانی عیراق ئامادەکاریی دەکات بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ پرۆژه ‌یاسای‌ پشتیوانی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراك و گه‌شه‌سه‌ندن و جێگیركردنی‌ له‌ناو كارنامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نداو خستنه‌ ده‌نگدانی‌ له‌ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوودا. 

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەى دارایی، تاوتوێی ماده‌كانی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ پشتیوانی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراك و گه‌شه‌سه‌ندن كرا پێش په‌سه‌ندكردنی‌.

هاوکات شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند "پرۆژه‌ یاسای‌ پشتیوانی‌ ئاسایشی‌ خۆراك راسته‌وخۆ به‌نده‌ به‌قوتی‌ هاوڵاتییانه‌وه‌ و ماده‌كانی‌ ناوفۆرمی‌ خۆراك و سه‌به‌ته‌ی‌‌ خۆراكییه‌كان دابین ده‌كات". 

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ ماده‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌دا خه‌رجكردنی‌ شایسته‌ی‌ دارایی‌ ساڵانی‌ پێشووی‌ جوتیاران له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها  پشتیوانیكردنی‌‌ كه‌رتی‌ كشتوكاَڵ و هاندانی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌ به‌جۆرێك بازاڕ سه‌قامگیربكات و ماده‌ خۆراكییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات". 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان