عیراقی

لەبارەی بودجەی 2022ی عیراقەوە هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بودجەی 2022ی عیراقەوە هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەبێ لێکتێگەیشتنی لایەنەکان و مانەوەیان لە دۆخێکی کراوەدا بودجەی 2022ی عیراق تێکدەشکێت، ئاماژەی بەوەشکرد گه‌مارۆی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌ .

جەواد عەوێز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بودجەی 2022ی عیراق وتی "مانەوەی کوتلە سیاسییەکان لە دۆخێکی کراوەدا و بەبێ دانووستان و لێکتێگەیشتن بودجەی 2022ی عیراق تێکدەشکێنێت، بۆیە پێویستە دەرگا داخراوەکانی نێوان لایەنەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بودجەی 2022 ئاسایی بێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ماوەی شەش مانگە هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەی 2022ی عیراق نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەو ئەندامەی  فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا وتیشی "گه‌مارۆی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌ و وادەکات نەوتوانێت بە باشی کارەکانی خۆی ئەنجام بدات، هەروەها بەهۆی دواکەوتنی بودجەوە رەنگە لە ناڕەزایی شەقام ببینین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان