عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی تووند ئاراستەی سەدر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوارچێوەی ھەماھەنگی کە لە شەش لایەنی شیعە پێکهاتووە رایدەگەیەنێت ئەو وادەیە رەتدەکاتەوە کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق دیاریکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی نیسانی 2022 چوارچێوەی ھەماھەنگی کە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە پێکھاتووە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد "بەھیچ شێوەیەک ھەوڵمان و تاکڕەویی لە دەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەکانی دیکە نەداوە، بۆیە پابەندنابین بە ھیچ وادەیەکی دیاریکراو کە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ دیاریبکرێت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆکار بۆ چەقبەستووی سیاسی".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، دوور لە تاکڕەویی و پەڕاوێزخستن".

رۆژی پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە رەوتی سەدر بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی عیراق لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو 9ی ئایاری 2022 کە چل رۆژ دەکات".
س،ر
س،ر