عیراقی

زانیارییەکی هەستیار و نهێنی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیارییەکی هەستیار و نهێنی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

رۆژنامەی بەناوبانگی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکدا زانیارییەکی نهێنی و هەستیار ئاشکرادەکات و دەڵێت "حەشدی شەعبی لەڕێگه‌ی دابینکردنی چەک‌ و تەقەمەنییەوە هاوکاریی رووسیا دەکات".

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە دەستەی خاڵە سنورییەکانی عیراق لەسەر راپۆرتەکەی گاردیان دێتە دەنگ و رەتیدەکاتەوە و دەڵێت "ئەو زانیاریانە راست نییە".

هاوکات عەلائەدین ئەلقەیسی، وتەبێژی دەستەکە جەختدەکاتەوە کە "قسەوباس لەبارەی ئاودیوکردنی چەک و تەقەمەنییەوە دوورە لە راستییەوە".

هەروەها میدیا عیراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەتی عیراقی رایانگەیاندووە "چۆن چەک بۆ رووسیا بنێرین، لەکاتێکدا ئێمە چەندین دەیەیە لەوێوە هاوردەدەکەین".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان