عیراقی
سەدر: مەترسی روخاندنی مزگەوتەکان لە روخاندنی مەزارگەکان کەمتر نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتى سەدر هەڵوێستى خۆى لەسەر روخاندنى مزگەوتەکانی سەر بە (مەحمود سەرخی) لە بابل راگەیاند و داوایکرد خەڵک لەو کارە دوربکەونەوە و تەنها دایانبخەن.

لە راگەیەندراوێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکرد "مەترسی روخاندنى مزگەوت کەمتر نییە لە مەزارگە، پێویستە دوربکەونەوە لە روخاندنى مزگەوت و سوتاندنى و تەقاندنەوەى".
دەشڵێت "هەرچەندە کاردانەوەکان بەرانبەر ئەوانەی داوای روخاندنی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی مەزهەب (شیعە) دەکەن، بۆ پارێزگاریکردن بووە لە دین و مەزهەب، بەڵام نابێت لە هیچ دۆخێکدا مزگەوتەکان رووبەڕووی هێرش و روخاندن ببنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا وتاربێژێکی نوێژی هەینی سەر بە مەرجەعی سەرخی لە پارێزگای بابل، لە وتارەکەیدا داوای روخاندنی مەزارگە پیرۆزەکانی شیعەی کرد و وتی "پێغەمبەری ئیسلام فەرمانی بە پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تالیب کرد هەموو گۆڕەکان تەخت بکات و رێگە نەدات بکرێنە مەزارگە، جا چ گۆڕی پێغەمبەران بن یان پێشەواکان یان گۆڕی کەسانی ئاسایی بن". ئەم وتارە توڕەبوونی شیعەی بەگشتی لێکەوتەوە.
ر. ئ.