عیراقی

بودجەی ئەمساڵی عیراق پەرلەمان دەکات بە دوو بەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەی ئەمساڵی عیراق پەرلەمان دەکات بە دوو بەرەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "هەتا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عیراق نەهاتووەتە پەرلەمان"، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەو بانگھێشتەی ئاراستەی حکومەتیان کردووە بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجە، یاسایی و دەستوورییە.

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێیانوایە حکومەتی ئێستای عیراق کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە پرۆژەیاسای بودجەی 2022 رەوانەی پەرلەمان بکات، بە پێچەوانەوە حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ھەواڵی نیشتیمانی عیراقی راگەیاندووە "ئەنجومەنی نوێنەران یاسایی و دەستوورییە و بەردەوامە لە ئەرک و کارەکانی و خاوەنی بڕیار و رای خۆیەتی، بۆیە پشتیان بە دەستوور و یاسا بەستووە، کاتێک داوای پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 یان لە حکومەت کردووە".

دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرای عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەتا ئێستا پرۆژەیاسای بوجەی ساڵی 2022ی عیراق نەهاتووەتە پەرلەمان"، دەشڵێت "تائێستا کار بە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەکرێت و لە رووی یاساییەوە کێشەی نییە".

 زاملی دەشڵێت "داوایان لە حکومەت کردووە، بە زووترین کات پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات".

بەهۆی ناکۆکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بوون بە دوو بەرەوە بەرەیەکیان پێیان وایە حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و توانای ئەوەی نییە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ بنێرێتە پەرلەمان، و هەرچی بەرەکەی دیکەیە پێیان وایە حکومەتی ئێستا یاسایی و دەستوورییە و دەتوانێت پرۆژەیاساکە بنێرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان