عیراقی
کەشناسیی عیراق: لە هەرێم باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینی کەشوهەوای سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی باران بارین دەکرێت.
دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینی کەشوهەوای سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی باران بارین دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عیراق ئاماژە بەوەدەکات، سبەینێ هەینی ئاسامان نیمچە هەوردەبێت و خۆڵبارینێکی کەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست دەبارێت و پێشبینی باران بارینی پچڕ پچڕ لە پارێزگاکانی باشووردا دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما بە گشتی (25) پلەی سەدی و نزمترینیش (8) پلە دەبێت.
هاوکات، عەلی موسەوی کەشناسیی عیراقی رایگەیاند، بەهۆی ئەو نزمە پەستانەی لە دەریای سورەوە بەرەو وڵات دێت کە دەکەوێتە ژێرکاریگەرییەکەی و ئەگەری باران بارینی پچر پچڕ لە باشووری وڵاتدا هەیە.
ر. ئ.
ر. ئ.