عیراقی

حاکم زاملی: قەیرانی سوتەمەنی کۆتایی هاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاکم زاملی: قەیرانی سوتەمەنی کۆتایی هاتووە
مەودا میدیا-

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد قەیرانی سوتەمەنی لە عیراق کۆتایی هاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد دەست بە دابەشکردنی سوتەمەنی دەکرێت بەسەر وێستگە مەدەنییەکان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوڵی عیراقی حاكم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ وەزارەتی نەوت و خاوەن وێستگە مەدەنییەکان رێککەوتوون کە بنکەکانی پڕکردنەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بکەنەوە و دەستبەجێ کۆتایی بە قەیرانی سوتەمەنی بهێنین".

ئاماژەی بەوەکرد "رێککەوتنەکە بریتی بوو لە دەستپێکردنەوەی دابەشكردنی سوتەمەنی بەسەر وێستگە مەدەنییەكان قەیرانەكە ناهێڵێت و  زامنکردنی هەر کەموکوڕییەک لە پرۆسەکردن و دابەشکردنی یەکسانی نێوان حکومەت و وێستگە مەدەنییەکان دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان