عیراقی

راوێژکاری کازمی: عیراق لە باشترین دۆخی داراییدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکاری کازمی: عیراق لە باشترین دۆخی داراییدایە
مەودا میدیا-

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عیراق لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدایە و بە دووری دەزانێت حکومەت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی بەرێت.

مەزھەر محەمەد، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە ئاژانسی ھەواڵی نیشتمانی عیراقی راگەیاندووە، بەھۆی ئەو داھاتە زۆرەی نەختینە کە دێتەدەستی، عیراق لە مێژووی خۆیدا لە باشترین دۆخی داراییدایە.

ئەو راوێژکارە داواشدەکات، ئەو زیادەیە لە پارەی نەختینە لە کەرتی بەرھەمھێن و ئابووری نیشتمانیدا بەگەڕ بخرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت دەستی کار و توانای مرۆیی نیشتیمانی پێ بەگەڕ بخرێت و سامانی نیشتمانی زیاتر بێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، سیاسەتی وەبەرھێنان لە توانا داراییە گەورەکاندا، پێویستە لەو جومگە ئابووریانەدا بەگەڕبخرێت، کە بەردەوامی چالاکی ئابووری و دارایی دەستبەر دەکەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان